نێرگز محەمەد زیندانیکراوی ئێران خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەستهێنا

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ئەمساڵ بەخشرایە نێرگز محەمەدی چالاكوان لە كۆماری ئیسلامی ئێران كە ئێستا لە زیندانە.

کۆمیتەی نۆبڵی نەروێژ لە ئۆسلۆ ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند" خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەخشرایە نێرگز محەمەد، بەهۆی خەباتی دژی چەوساندنەوەی ژنان لە ئێران و تێکۆشانی بۆ بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی بۆ هه‌مووان". 

نێرگز محەممەد چالاکوانێکە و ژیانی خۆی بۆ داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بەسەربردووە و چەندین جار لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەسەردا سەپێندراوە، بەهۆی هەڵمەتە بێوچانەکانی دژی سزای لە سێدارەدان و زیندانیکردنی تاکە کەسی. 

نێرگز محەمەد لە ئێستادا سزای ١٠ ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، بە تۆمەتی دژی ئاسایشی نەتەوەی و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت. 


PM:01:41:06/10/2023