تاران داوا دەکات حزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات چەک بکرێن

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران،  جەنەراڵ محەمەد باقری، ڕۆژی شەممە، چۆڵکردنی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە "هەنگاوێکی گرنگ" وەسف کرد، بەڵام بەهەنگاوی کۆتایی نازانێت.

ئەمڕۆ شەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، باغری لە وتارێکدا کە لە میانی ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی ساڵی خوێندن لە زانکۆی باڵای بەرگریی نیشتمانی پێشکەشی کرد، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی ئێران و ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی ئامادەبوون، وتی، "هیچ مانایەکی نییە بۆ بوونی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە کوردستانی عێراق و ئەنجامدانی جۆرەها هێرشی تیرۆریستی لە ناوخۆی ئێران” بە پێی ئاژانسی هەواڵی ئێرانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ناچارمان دەکات ژمارەیەکی زۆر هێز لەسەر سنوور کۆبکەینەوە ئەوەیە کە بەرپرسانی عێراقیش جەخت لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی ئەو پرسە دەکەنەوە، لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا لە نێوان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و عێراق ڕێککەوتن کرا لەسەر چەک داماڵینی تەواوی ئەم گروپانە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "بێگومان حکومەتی عێراق و ئەو بەرپرسە ئازیزانەی لەوێ هەوڵ دەدەن هەوڵیان دا و ئەو گروپانە لە بارەگاکانیانەوە گواستراونەتەوە و خاڵەکانیان تا ڕادەیەک نزیک لە سنوورەکانمان نەماوە، بەڵام ڕێککەوتنی سەرەکیمان تەنها گواستنەوەی تاکتیکی نەبووە". گروپە جوداخوازەکان و گواستنەوەیان بۆ خاڵەکانی دەرەوەی سنوورەکانمان، بەڵکو ئەوەی ئێمە ویستمان و ئێستاش هەرواین." "ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە کە بە تەواوی چەکیان لێبگیرێت."

مانگی رابردوو بەپێی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران هێزە کوردیەکان دوورخرانەوە  لە سنورەکانی ئێران، ئێستا ئەو وڵاتە دەیەوێت عێراق چەکیشیان بکات.



PM:09:34:07/10/2023