دانای شەهید جەزا بۆ عەلی باپیر: فەرموون بڕۆن بۆ غەزە رێگا کراوەیە

ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی وەڵامی عەلی باپیر دەداتەوە و دەڵێت" جەنابیان ئەگر ئەوەندە لە ئێمە بە پەرۆشترە، با بفەرموێت جەنابیان و ھێزێک بڕۆن بۆ غەزە و جیھادی خۆیان بکەن، ڕێگە کراوەیە".

دانای شەهید جەزا لە بڵاوكراوەیەكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە وەڵامی علی باپیر سەرۆکی (کۆمەڵ) نووسیوتی" بفەرمون جەنابتان و ھێزێک بڕۆن بۆ غەزە و جیھادی خۆتان بکەن، ڕێگە کراوەیە".

هەروەها وتویە" بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر فەرمویەتی ئەوانەی پشتیوانی لە فەلەستین ناکەن گومان لە کوردایەتی و موسڵمانێتیان دەکرێت.

من نازانم سەرچاوەی ئەم فەتوا قورسە چییە و کام مەزھەبە، بەڵام با مامۆستا دڵنیابێت ئێمە ئیمانمان ھەیە و کوردیشین و پاڵپشتی مافی ڕەوای ھەر میللەت و نەتەوەیەکین لە ھەر شوێنێک بێت و ھەر ئاینێک بێت".

لە کۆتاییدا دانای شەهید جەزا رایگەیاندووە"من شتێک ئەڵێم بەم بۆنەیەوە، ئەوانەی کاتی خۆی نکۆڵیان لە موسڵمانییەتی داعش نەکرد، ئەوانیش لە ھەمان قوتابخانەن... والعاقل یفھم...".


پێشتر عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ راگەیاندنێکی سەبارەت بە شەڕی نێوان حەماس و فەلەستین بڵاو کردبۆوە و تێیدا وتبووی"هەرکەس لەم رۆژانەدا پشتیوانی لە مسوڵمانانی فەلەستین نەکات، نیشانەی زەقی دەکەوێتە سەر مسوڵمانییەتی و کوردایەتی و مرۆڤایەتیشی". 


PM:11:28:13/10/2023