لە چەمچەماڵ سێ کەس بە تۆمەتی رفاندنی کچێك دەستگیرکران

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزانی سلێمانى دەستگیرکردنی سێ کەسی، بە تۆمەتی ڕفاندنی کچێک ڕاگەیاند. 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزانی سلێمانى، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای ئاگاداركردنەوەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەلایەن هەواڵدەرێكەوە بە بوونی روودانی رفاندنی كچێكی تەمەن (١٥) ساڵان لە شاری سلێمانی لە لایەن سێ‌ تۆمەتبارەوە، دوای بەدواداچوونێكی وورد و دەستنیشانكردنی شوێنی هەڵهاتووەكان، وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەستگیركران". 

دەشڵێت" پاش دەستگیركردنیان تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە كە كچەكیان فریوداوە و رفاندوویانە و دواتر بردوویانە بۆ بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌ و خێزان و هەڵهاتوون". 


PM:04:41:15/10/2023