سودانی ڕۆژنامەنووسێك لە كوشتن ڕزگار دەکات

نوسینگەی سودانی بۆ لیژنەی پاڵپشتی ڕۆژنامەنوسان ئاشكرایكردوه‌، دەستبەجێ‌ بەهانای ڕۆژنامەنووسێكەوە چون و توانیویانه‌ لەكوشتن ڕزگاری بكه‌ن.

بوسەینە ناهی سودانی لەنوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەلیژنەی پاڵپشتی ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاندووە، "تیمی پەیوەندیە ئەلیكترۆنیەكان لەنوسینگەی سەرۆك وەزیران، توانیویانه‌ بەهاوكاری باڵیۆزخانەی عێراق لەبەیروت، ڕۆژنامەنوسێكی عێراقی بپارێزن‌و له‌كوشتن ڕزگاری بكه‌ن".

وتوشیه‌تی، "ئه‌و ڕۆژنامه‌نوس لەلوبنان بوه‌، دوای ئەوەی داوای لەسەرۆك وەزیران كردوە ڕزگاری بكات لەوكەسانەی هەڕه‌شەی كوشتنی لێدەكەن".

بوسەینە باسی له‌وه‌كردوه‌، "تیمەكەی سەرۆك وەزیران بەهاوكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق‌و لەڕێگه‌ی باڵیۆزی عێراق لەبەیروت، پاراستنی تەواوەتیمان بۆ ڕۆژنامەنوسەكە دەستەبەركردوەو گواستومانەتەوە بۆ شوێنێكی ئارام".


AM:09:24:19/10/2023