وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بۆ جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانی سەربازی گەیشتە ئیسرائیل

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بۆ دەربڕینی هاودەنگی و هاوکاری سەربازی گەیشتە ئیسرائیل و لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی کۆدەبێتەوە.

بۆریس پیستۆریۆس وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بۆ تاوتوێکردنی هاوکارییە سەربازییەکان سەردانی ئیسرائیلی کرد. ئەم سیاسەتمەدارە سۆسیال دیموکراتە بڕیارە لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی، یۆئاڤ گالانت کۆببێتەوە.

پێشبینیش دەکرێت وەزیرانی بەرگری دوو وڵات سەبارەت بە دابینکردنی پێداویستییە سەربازییەکانی ئیسرائیل و هەروەها کەرەستەی پزیشکی تاوتوێ بکەن.

پێش ئەوەی بگاتە ئیسرائیل، پیستۆریۆس لە لوبنان بوو، لەوێ لەگەڵ سەربازە ئەڵمانییەکان کۆبووەوە کە لە چوارچێوەی ئەرکی نەتەوەیەکگرتووەکان(UNIFIL ) لەوێ جێگیرن.

شەڕئ نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەردەستی پێکرد و تائێستاش بەردەوامە و بە هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە یان بریندارن یان بەدیل گیراون و کاردانەوی وڵاتانی جیهانی لێکەوتەوە.



PM:08:06:19/10/2023