زانیاری نوێ لەبارەی هاتنی پارەكەی بەغداد بۆ هەرێم دەخرێتەڕوو

بڕیارە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە حکومەتی فیدراڵ (٧٠٠) ملیارەکە بۆ مووچەخۆران رەوانەی هەرێم بکات و دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بکرێت. 

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، دوێنێ دووشەممە لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" ئەو گرژییه‌ی ڕۆژی یەکشەممە له‌ سنووری قەزای مه‌خمور له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق روویدا کاریگەری لەسەر ناردنی بودجە نابێت". 

وتیشی" ده‌بوو ئه‌مڕۆ پاره‌كه‌ی بەغداد بگاته‌ بانكه‌كانی هه‌رێم، بەڵام نەگەیشتووە، هەر کاتێک گەیشت دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت". 

هەروەها لای خۆشییەوە نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاندووە" تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە ئەو قەرزەی کە دەدرێتە ھەرێم بۆ مووچەی فەرمانبەران، دەخرێتە سەر ھەژماری بانکی ھەرێم". 

لە ئێستادا لە کۆتایی مانگی (١٠) نزیک دەبینەوە، بەڵام هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی (ئاب و ئەیلول)یان وەرنەگرتووە.


AM:12:03:24/10/2023