پنتاگۆن: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا بۆردمانی چەند بنکەی ئێرانی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد

پنتاگۆن رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمەریکا بۆردمانی چەند بنکەی ئێرانی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد".لە کاتێکدا دوێنێ پێنج شەممە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەلایەن بەرگری ئیسلامی بە درۆن بۆردومانکران.

ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، میدیایی جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا چەندین بنکەی سەربازی ئێرانی  لە ڕۆزهەڵاتی سوریا بۆردومان کردووە، ڕاشیانگەیاند "ئەم هێرشانە وەک بەرپەرچدانەوە ئەو هێرشانەیە کە میلیشیا شیعەکان لە سوریا و عێراق دەیکەن سەر بنکەکانی ئەمەریکا".

پنتاگۆن باسی لەوەشکرد، تا ئێستا بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق ١٣ جارە لە سوریا ٤ جار لەلایەن "میلیشیاکانەوە" هێرشیانکراوەتە سەر.

شەوی پێنج شەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەرگری ئیسلامی ڕایگەیاند" بە دوو درۆن هێرشمان کردۆتە سەر دوو بنکەی سەربازی ئەمریکا نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر"، بەرگری ئیسلامی ئەو هێزەیە کە هاوسۆزی بۆ فەڵەستینییەکان هەیە و دژی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکایە بۆ ئیسرائیل.


AM:09:58:27/10/2023