لە قەزای بەردەڕەش تەرمی کارمەندێكی هێزە ئەمنییەکان دۆزرایەوە

كەمێك پێش ئێستا لە گەرەكێکی قەزای بەردەڕەش تەرمی كارمەندێكی ئاسایش لەناو ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای بەردەرەش ڕایگەیاند" دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌عروف تەرمی هاوڵاتییەک لە ناو ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزراوەتەوە کە ئاسەواری چەقۆی پێوەیە". 

دەشڵێت" ئەوکەسە ناوی (ع، ح، ب) و کارمەندی ئاسایشی بەردەڕەشە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە دیارە". 

لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستیپێكردووە. 


PM:04:44:28/10/2023