بە بڕیاری دادگا سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانیدا درا

ئەمرۆ بە بڕیاری دادگا سزای شێروان شێروانی لە چوار ساڵە کەمکرایەوە بۆ دووساڵ.

ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢، بەشدار حەسەن، پارێزەری گیراوانی بادینان ڕایگەیاند"دوای سزادانی شێروان شێروانی بە چوار ساڵ زیندانیکردن، داوای تەمیز کردنەوەمان کرد و ئەمڕۆ سزاکەی لە چوار ساڵەوە بۆ دوو ساڵ کەمکرایەوە".

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەت بە خۆی لە فەیسبووک دەربارەی بریاری دادگا لەسەر کەیسی شێروان شێروانی ڕایگەیاند، "بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە، شێروان شێروانی، لەدادگای تەمیز بڕیاری دوو ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا!! بەداخەوە بۆ دادگای سیاسی!".

سێ ساڵ پێش ئێستا شێروان شێروانی بە شەش ساڵ زیندانی سزادرا، بەڵام دواتر لە (٥٠٪)ی سزاکەی کەمکرایەوە کە بڕیاربوو لە مانگی ئەیلولی ئەم ساڵ ئازادبکرێت، ئەمرۆ بە بریاری دادگا سزای شێروان شێروانی لە چوار ساڵە کەمکرایەوە بۆ دووساڵ .

PM:06:23:30/10/2023