پۆستی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق گۆڕانکاری بەسەردا هات

بە فەرمانی  محەمەد شیاع سودانی گۆڕانکاری لە پۆستی سەرۆکی دەزگای دژە تێرۆر و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا کراوە.
 
رۆژی ١ی تشرینی دووەمی  ٢٠٢٣، لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاندووە" لەسەر فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی پۆستی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە"

لیوا یەحیا رەسوڵ وتیشی " فەریق روکن کەریم عەبود محەمەد ئێستیا سەرۆکی دەزگای دژە تێرۆری عێراقە و لیوا روکن وەلید خەلیفە کرایە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا ".
 
ساعدی یەكێك لەو فەرماندانەی سوپای عێراق بوو كە لە جەنگی دژ بە داعش لە موسڵ ناوبانگی گەورەی پەیدا كرد، لەسەردەمی خۆپیشاندانەكانی شوباتی ٢٠١٩دا بە فەرمانی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی دورخرایەوە، ئەمە ناڕەزایەتی گەورەی لێكەوتەوە‌و بە ناچاری گەڕێندرایەوە بۆ پۆستەكەی.

سەبارەت بە هۆکاری گۆڕانکاری لە پۆستەکانیان ئاماژەی بەوەداوە کە لەبەر پێویستی سەربازی بووە بۆ قۆناخی داهاتوو.

 
 
 
 



PM:07:13:01/11/2023