لەسەر شەقامی سالمی سلیمانی چەند بڕیارێکی نوێ دەرکرا

ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی چەند بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە شەقامی سالم دەرکرد، بڕیارە چەند کۆڵانی شەقامەکە بکرێتە گەشتیاری. 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی کۆبوونەوی ئاسایی خۆی بەڕێوەبرد، لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر قەڕەباڵغی شەقامی سالم بڕیارێکی نوێیان دەرکرد.

بە پێی راگەیەندراوی ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی " بڕیارە کۆڵانی ژمارە ٢٩تا ٣٤ بکرێتە گەشتیاری و بازرگانی".

لە بەشێکیتری راگەیەندراوەکەدا هاتووە" نابێت هیچ بینایەک لە ٤ نهۆم زیاتر بێت، ئۆتۆمبێل نابێت بەهێچ شێوازێک بچێتە ناو شوێنی گەشتیاری، دیزاینی بیناکان دەبێت نزیک بێت لە شێوازی کەلەپوریی و کلاسیکی شاری سلێمانی".  

ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی ئاماژەیان بەوەداوە کە ئەم بڕیارانە لە  پێناو خزمەتكردن و جوانكردن و جێگرەوەی شەقامی سالم دەبێت.




PM:07:33:01/11/2023