فوئاد حسێن: کاری لە پێشینەى حکومەت ئەوەیە عێراق لە جەنگ دووربخەینەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت" دوورخستنەوەی وڵاتەکەمان لە شەڕ کاری لە پێشینەی حکومەتی عێراقە". 

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە كۆنگرەی حەوتەمی باڵیۆزەكاندا لە بەغداد ڕایگەیاند" ئێمە ئەمڕۆ کۆدەبینەوە، ئەمەش بە مانای نەمانی ئەو تەحەددایانە نییە کە ڕووبەڕووی وڵاتەکەمان و هەموو ناوچەکە دەبێتەوە، بەڵکو مەترسی و هەڕەشە ناوخۆییەکان هەن کە هەڕەشە لە ناوچەکە دەکەن". 

لەبارەی جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل وتیشی" بەرژەوەندی عێراق‌ لەوەدایە کە نەبێتە بەشێک لە هیچ جەنگێکی ناوچەکە، بۆیە کاری لە پێشینەى حکومەت ئەوەیە عێراق لە جەنگ دووربخەینەوە". 

فوئاد حسێن جەختیشیکردەوە، کابینەکەی ئێستای حکومەتی عێراق یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.


PM:01:43:04/11/2023