حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی نەوتەوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە


وتەبێژی حکومەتی ماوە بەسەرچوو، لە راگەیاندنێکدا لەبارەی دابەشکردنی نەوتەوە بەسەر ماڵاندا، دەڵێت" ناوچە شاخاوییەکانمان بەرەو تەواوکردن دەچێت و، ئێستا لە سەنتەری شارەکان نەوت دابەشدەکرێت".

پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی ( ماوە بەسەرچوو ) لە راگەیاندنێکدا کە ئەمڕۆ یەک شەممە بڵاویکردەوە هاتووە " لە مانگی ۱٠ دابەشکردن دەستیپێکردووەو ئێستا پرۆسەکە نزیک دەبێتەوە لە سەنتەری پارێزگاکان و تا ئێستا ۳٠٠ هەزار خێزان بەرەو سەرەوە نەوتییان پێگەیشتووەو هەر خێزانێک بڕی ۲٠٠ لیتری پێدراوە".

لەبارەی دابەشکردنی بڕی نەوتەوە بەسەر شارەکاندا، پێشەوا هەورامی دەڵێت " هەولێر ۱٠٥ هەزار بەرمیل، سلێمانی و هەڵەبجە۱۲٠ هەزار بەرمیل، دهۆک ۸٠ هەزار بەرمیل".

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، حکومەتی فیدراڵ ساڵانە بڕی پەنجا ملیۆن لیتر نەوتی سپی وەک بەشی هەرێم دەنێرێت، بەڵام ساڵی پار تەنها بڕی ۲۸ ملیۆن لیتری ناردووە، بۆ ئەمساڵیش لە ناوەڕاستی مانگی ۱۱ دەست بە دابەشکردن دەکەن و ئەگەر بەشی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی بگات پرۆسەکە لە ئێستا خێراتر دەبێت".




PM:03:47:05/11/2023