لەبارەی ناردنی قەرزەكەی بەغداد بۆ هەرێم دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت" ئەو ٢٥٠ ملیار دینارەی كە ماوە رەوانەی هەرێم بکرێت، بەهۆی چەند رێكارێكی كارگێڕی بانكەكەوە دواكەوتووە". 

بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، لە لێدوانێکدا بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە" ئەو ٧٠٠ ملیار دینارەی بڕیاری لێدراوە وەكو قەرز بۆ هەرێم بنێرێت هیچ گرفتێكی نییە و لە رێگای سێ بانكەوە رەوانەدەكرێت كە لە بانكی (تی بی ئای)ەوە دوادەكەوێت و هیچ گرفتێكی نییە و ئەو ٢٥٠ ملیار دینارەی دیكەش ماوە رەوانەدەكرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، دواكەوتنەكەی بەهۆی چەند رێكارێكی كارگێڕی بانكەكەوەيە و هیچ گرفتێكی نییە و دەنێردرێت.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، دارایی هەرێم بڵاویكردەوە كە بڕی (٤٥٠) ملیار دینار لە هەردوو لقی بانكی رەشید و رافیدەینەوە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم. 


AM:12:02:06/11/2023