سودانی گەیشتە تاران


سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی دوێنێ شەوی لەگەڵ بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەمڕۆ دوو شەممە گەیشتە تاران، چاودێران ئاماژە بۆ گەیاندنی پەیامێکی ئەمەریکا دەکات بە ئێران. 

ئەمڕۆ دووشەممە ٦ ی تشرینی دووەم نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە،  محەممەد شیاع سوودانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

بڕیارە دوای سەردانی تاران، سودانی سەرۆک وەزیران سەردانی وڵاتانی کەنداو دەکات.

چاودێرانی سیاسی ئەماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سەردانی سودانی جگە لە پرسە عێراقییەکان و شەڕی نێوان فەلەستینییەکان، پەیامێکی ئەمەریکاشی پێییە بۆ بەرپرسانی ئێران لەسەر ئەو هێرشانەی لە عێراق و سوریاوە دەکرێتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا.

ناوەرۆکی ئەو پەیامە، بەپێی چاودێران لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە ئەمەریکا نایەوێت جەنگی غەزە فراوانبێت، بەڵام وەڵامدانەوەکانی بۆ ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر بنکەکانی لەسوریا و عێراق لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە لە عێراق مایەی " قبوڵکردن نییە".

دوێنێ شەو بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەسەردانێکیی رانەگەیەندراو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سودانی سەرۆک وەزیران کۆبوەوە، راوێژکارێکی وەزارەتی دەرەوە بە میدیاکانی رۆژئاوای راگەیاندووە" رای سودانی توند و هاوشێوەی وتارەکەی قاهیرەی بوو، هیچ گۆڕانکارییەک بەسەریدا نەهاتووە".



AM:09:03:06/11/2023