ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) برینداربوونی (٤٥) سەربازی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند" لە ڕۆژی ١٧ی مانگی ڕابردووەوە (٣٨) جار لە عێراق و سووریا هێرشکراوەتە سەر هێزەکانمان کە بەهۆیانەوە لانیکەم (٤٥) سەربازمان برینداربوون".
پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردبوو، لە بنکەی تەنەفی رۆژئاوای کوردستان و بنکەی عەین ئەسەدی عێراق و بنکەی هەریری هەرێمی کوردستان تەنها (٢١) سەربازیان برینداربوون.