ئەمڕۆ سێشەممە بۆ جارێکی دیکە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه و دامه‌زراندن و پلە بەرزکردنەوە خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە.
بەیانی ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانبەرانی نارازی له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا گردبوونەوە و جه‌ختیان له‌سه‌ر داواكردنی مووچه له كاتی خۆی و دامه‌زراندنی وانه‌بێژان و بەرزکردنەوەی پلەکانیان كرده‌وه.
هاوشێوەی پارێزگای سلێمانی لە هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و رانیە، مامۆستا و فەرمانبەران گردبوونەوە و نارەزایەتییەکانیان دەستپێکردەوە و جەخت لە داواکانیان دەکەنەوە.
ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه مامۆستایانی میلاك و وانه‌بێژان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاندووە و تا ئێستاش پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ستیپێنه‌كردووه‌ته‌وه.