سبەی شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات

بڕیارە سبەی شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆببێتەوە.

پێشەوا هەورامانی  وتەبێژی  حکومەتی کوردستان رایگەیاند" بڕیارە شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە".

پێشەوا هەورامانی وتیشی" شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت و سەردانی بەغدا دەکەن، لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆدەبنەوە". 

لە بارەی سەردانەکەوە پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" سەردانەکە بۆ هەماهەنگی، دەرخستن و خستنەرووی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە". 




PM:11:00:07/11/2023