ئەمڕۆ نێرگز قادر کە كاندیدی یەكێتی نیشتیمانی کوردستانە لە پارێزگای كەركوك پەیامێکی بڵاوکردەوە کە وەستا رەسوڵ فەرمانی کردووە "تەقەی لێ بکەن"، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک پۆستەکەی لە ئەکاونتی فەرمی خۆی سڕییەوە و تائێستاش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەوبارەیەوە ئاشکرا نەکردووە.
نێرگز قادر کاندیدی یەکێتی لە کەرکوک، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن لەناو هێزەكانی پشتیوانی دوو وەستا رەسوڵ وتاری دەخوێندەوە و فەرمانی بە پێشمەرگەكان كرد بمكەنە دەرەوە ئەگەرنا تەقەم لێبكەن".
وتیشی" وەستا رەسوڵ ئەو فەرمانەی كردی بۆ ئهوهی تەقە لە من بكات با لە ١٦ی ئۆكتۆبەر بیكردایە".
دوای چهند كاتژمێرێك نێرگز قادر کاندیدی یەکێتی لە کەرکوک پۆستهكهی لە هەژماری تایبەتی خۆی سڕیهوه و تائێستاش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.