دژە تیرۆری پارتی وەڵامی میدیای پارتی و میدیاکانی تر دەداتەوە


هەندێک میدیای کوردستان و لە نێویشیاندا رووداو بڵاویان کردەوە کە لە رێگای فڕۆکەی درۆنەوە هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر کە بنکەی سەربازی ئەمەریکییەکانی لێیە، بەڵام ئەمشەو یەک شەممە دژە تیرۆری کوردستان ( پارتی ) رایگەیاند " ئەمڕۆ هێرشنەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی ‌هەریر".

لە راگەیەندراێکدا کە دژە تیرۆری ( پارتی ) بڵاویکردەوە هاتووە " ئەمڕۆ شەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە چەند دەزگەیەکی میدیایی هەواڵێک بڵاو کرایەوە، کە گوایە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر. لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر شوێنی ئاماژە پێ کراو".

دژەتیرۆر ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە بە دەزگا میدیاییەکانی ڕادەگەیەنن دەنگی هەر تەقینەوەیەک مەرج نییە هێرش و بۆردومان بێت، دەشێ مەشق و ڕاهێنان یاخود ڕێکاری تایبەت بێت. 

دژەتیرۆر داوا لە دەزگە میدیاییەکان و میدیاکاران، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ هەر جۆرە ڕووداوێکدا بکەن و نەبنە هۆکاری دڵەڕاوکێ لە لای هاووڵاتییان. 
ئەمشەو لە هەواڵەکانی کاتژمێری ٨ ی رووداودا جگە لەبڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەسەر بۆردومانی فڕۆکەخانەی هەریر لە رێگای درۆنەوە، ئاماژە بۆ ئەوەش کرا ئەو سەربازگەیە چۆڵکراوە کە بنکەیەکی هێزەکانی ئەمەریکایە.



PM:08:40:11/11/2023