بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی پێنج سەربازی ئەمریکی گیانیان لەدەستدا

فەرماندەی سەربازی ئەمەریکا لە ئەوروپا ڕایدەگەیەنێت" فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە دەریای ناوەڕاست لە کاتی مەشق و ڕاهێناندا کەوتەخوارەوە". 

فەرماندەی سەربازی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" لە میانی ئەرکێکی ڕۆتینی پڕکردنەوەی سووتەمەنی ناوەڕاستی ئاسمانی لە چوارچێوەی مەشقی سەربازیدا، فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی کە پێنج کارمەندی سەربازی تێدابوو، کەوتە ناو دەریای ناوەڕاستەوە و هەر پێنج ئەندامی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

واشنتۆن هەوڵدەدات پاڵپشتی ئیسرائیلی هاوپەیمانەکەی بکات لە ئەنجامدانی هێرشی زەمینی بۆسەر کەرتی غەززە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژییەکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە.


PM:09:07:12/11/2023