هاتوچۆ: لە سەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە حەوت هەزار ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق ڕایگەیاند "لە سەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە حەوت هەزار ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون و هۆکاری %٧٠شیان بۆ بەکارهێنانی مۆبایل دەگەڕێتەوە".

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣،  زیاد قەیسی، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق ڕایگەیاند، "خێرایی لەڕادەبەدەر و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی سەلامەتی، بە تایبەتیش لە ڕێگەکانی دەرەوەی شاردا، ژمارەیەکی زۆر زیانی گیانی و ماددیان لێکەوتووەتەوە".

وتیشی ل"ە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە حەوت هەزار ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە کە بە پێی توێژینەوەکانی هاتووچۆ، %٧٠یان بە هۆی بەکارهێنانی مۆبایلەوە بووە.

بەرپرسەکەی هاتووچۆی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، گرفتی ئۆتۆمبێل و خراپی ڕێگەوبان دوو هۆکاری دیکەی ڕووداوەکانی هاتووچۆن.


PM:03:12:13/11/2023