سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر هۆشداری له دروستبونی لافاو له چه‌ندین ناوچه و گه‌ڕه‌كی شاره‌كه ده‌دات و به سور ده‌ستنیشانیان ده‌كات، هاوكات سه‌رجه‌م تیمه‌كانیشی ده‌خاته‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه، داواش له هاوڵاتیان ده‌كات، له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی كۆبونه‌وه‌ی ئاودا ده‌توانن به‌زوترینكات په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌ن.
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، شاره‌وانی هه‌ولێر ئاگاداری هاوڵاتیان و دانیشتوانی شاره‌كه ده‌كاته‌وه، به گوێره‌ی گۆڕانكاریه‌كانی كه‌ش وهه‌واو هاتنی شه‌پۆلێكی چڕی بارانبارین كه به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ماوه‌ی دوو ڕۆژ تاوه‌كو سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌ك ئاماده‌كاریه‌كان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی لافاو هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌ی ئاو له نێو گه‌ڕه‌ك و شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كاندا له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سنوری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر چه‌ندین لیژنه و تیمی چالاك و خێرا ده‌خرێنه ئاماده‌باشیه‌وه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و دروستبونی لافاو له شاری هه‌ولێر .
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌پێی سنوره‌كان چه‌ندین ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی هێڵی گه‌رم ده‌خه‌نه كاره‌وه به‌مه‌به‌ستی هاوكاری و پاڵپشتیكردن له هاوڵاتیان و پێش‌گرتن له مه‌ترسیه‌كانی لافاو
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕاشیگەیاند، "تیمه‌كانمان به پلانێكی تۆكمه ڕێكخستوه و خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده باشیه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان تێیدا به‌شدارن كه بریتین له هه‌ر یه‌ك له تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌رایه‌تی شاره‌وانی یه‌ك ، شاره‌وانی دوو ، شاره‌وانی سێ ، شاره‌وانی چوار ، شاره‌وانی پێنج ، شاره‌وانی شه‌ش، هه‌روه‌ها تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی پارك و باخچه‌كان و فه‌رمانگه‌ی پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان له پێناو پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان و هاوشاریانی شاری هه‌ولێر".
ئاماژەی بەوەشدا، له‌گه‌ڵ ته‌واوی تیمه‌كانمان له گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان له ئاماده باشی داده‌بین و شه‌ونخونی ده‌كه‌ین له پێناو خزمه‌تكردن و خاوێنكردنه‌وه‌ی كه‌ند و ڕێڕه‌وه سروشتیه‌كان و چه‌په‌ره‌كانی ئاو وه‌رگرتن به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی دروستبونی لافاو.