یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له دوای دورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له پۆسته‌كه‌ی ده‌ستیپێكرد و موحسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ١٧٢ په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی تسرینی دووەمی ٢٠٢٣،كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا ١٧٢ په‌رله‌مانتار ئاماده‌بوون و تیایدا خوێندنەوەی یەکەم کرا بۆ هەمواری یەکەمی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکانی عێراق.
ئه‌وه یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه محه‌مه‌د حه‌لبوسی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن داگای باڵای فیدڕاڵییه‌وه دورخرایه‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی تایبه‌ته به‌دۆسیه‌ی ته‌زویر و ساخته‌كاری سه‌باره‌ت به‌نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌یس مسته‌فا دلێمی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق كه پێشتر نامه‌یه‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌واژۆی حه‌لبوسی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره سكاڵای تۆماركرد و رایگه‌یاند، ئه‌و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه ساخته‌یه و سه‌رۆكی خۆی نوسیویه‌تی و هه‌ر خۆشی واژۆی لهسهركردوه.