تەرمی پێشمەرگەیەک لە دهۆک دۆزرایەوە

دوای حەوت رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، تەرمی پێشمەرگەیەک لە باڵاخانەیەکی تەواونەکراو دۆزرایەوە

ئەمڕۆ هەینی١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣  تەرمی هەریوان حسێن، لە باڵەخانەیەکی تەواونەکراودا لە نزیک مزگەوتی بێتکاری لە دهۆک دۆزرایەوە.

لەوبارەیەشەوە، کەسوکاری ئەو گەنجە ئاماژە بەوەدەکەن شوێنەواری ئەشکەنجەدان بە جەستەی هەریوانەوە دیارە و چاوەڕێی ئەنجامی توێکاری تەرمەکەی و ڕاپۆرتی پزشکی  دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو ھاووڵاتییە تەمەن ٣٧ ساڵە و خێزاندارە و پیشەی پێشمەرگەیە.

ھاریوان حسێن ئەو ھاووڵاتیەی دھۆک ماوەی حەوت رۆژ بێسەروشوێنبوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە خانوویەکی تەواونەکراودا دۆزرایەوە، تائێستاش ھۆکاری گیانلەدەستدانەکەی ئاشکرا نەکراوە.



PM:01:35:17/11/2023