گروپی مقاومەی ئیسلامی ئەمڕۆ هیرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی
عەین ئەسەد لە ئەنبار.
ئەمڕۆ هەینی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە رێگای دوو درۆنی
بۆمبرێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار کە بنکەی سەربازی
ئەمریکا و هاوپەیمانانە.
گروپی ( مقاومەی ئیسلامی)له عێراق بهرپرسیارییهتی خۆی لهسەر هێرشهكهی راگهیاند و دەڵێت"هۆکارەکەی بەردەوامی هێرشەکانی سەر کەرتی غەزەیە".
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپی مقاومەی
ئیسلامی لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە
هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر.
بەپێی ئامارێکی وهزارهتی
بهرگری ئهمهریكا، له ماوهی یەک مانگی ڕابردوودا تائێستا (٥٨) جارهێرشکراوەتە
سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا کە (٢٧) جار له عێراق و (٣١) جاریش له سوریا
بووە