بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەک لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق ڕوویدا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باشووری رۆژهەڵاتی بەغداد بوومەلەرزەیەک روویداوە و هاوڵاتییان هەستیان پێیکردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، گوڕی بوومەلەرزەکە (٣.٥) پلە بە پێوەری ڕێختەر و به قوڵی (٣٥) كیلۆمهتر لهسهر ئاستی رووی زهوی روویداوه، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بە دواوە نەبووە.