بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی TBI لە پۆستەکەی لادەبرێت

بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانكی( TBI) لە پۆستەکەی لابرا و لە ئێستادا لە داگای نەزاهەی کەرکوک لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم دۆسیە دەستیپێکردووە.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق  لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە" لەسەر سەرف كردنی دوو چەكی بانك بەبڕی ٣ ملیارو ٧٠٠ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار،  داوای دەست لەكاركێشانەوەی بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراق/ لقی سلێمانی كردووە، تاكو سكاڵای دۆسێكە لەدادگای نەزاهە دەگاتە ئەنجامی كۆتایی".

هەروەها دشڵێت" لە ئێستادا بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی( TBI ) لە پۆستەكەی لادراوە و لەدادگای نەزاهەی كەركوک لێكۆڵینەوە لەو دۆسێیە دەستی پێكردووە، بۆ ئەوەی هەركەس لەو بابەتە بەرپرسیارە سزای یاسایی وەرگرێت".



PM:08:55:21/11/2023