بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەریر بۆردوومان دەکرێت

کەمێک بەر لە ئێستا بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەریر بۆردوومان کرا.

کەمێک بەر لە ئێستا بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەریر کرایە ئامانج و گروپی ( مقاومەی ئیسلامی) لە رێگەی راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارەتی ئەم ‌هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە.

مقاومەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند "بە درۆن هێرشمان کردە سەر بنکەی سەربازیی هەریر، هێرشەکە بە تەواوی ئامانجی خۆی پێکاوە و تا ئەو هێرشانە بۆسەر خەڵکی فەلەستین رانەگیرێن، لە هێرشەکانمان ناوەستین".

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا( پنتاگۆن) ڕایگەیاند" لە سەرەتای شەڕی غەزە، لانیکەم ٥٩ جار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرش کراوەتە سەر سەربازەکانی".





PM:11:02:22/11/2023