بۆ سێیەمجار بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەریر بۆردوومان دەکرێت

ئەمڕۆ بۆ سێیەمجار بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەریر لە لایەن مقاومەی ئیسلامی کرایە ئامانج.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بۆ سێیەمجار بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەریر کرایە ئامانج.

مقامەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیاریەتی ئەم هێرەشەی لە ئەستۆی خۆی گرت و رایگەیاند" لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی لە بەرامبە خەڵکی غەزە ئەنجامدەدرین هیزەکانیان هێرشیان کردووەتەسەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر". 

هەروەها وتیان" هێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە ئەنجامدراون و ئامانجەکەی بە تەواوی پێکاوە".
 
ئەمە لە کاتیکدایە شەوی رابردووش چەندینجار بە درۆن و مووشەک هیرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی هیزەکانی ئەمریکا لە هەریر.

هەر لەم پەیوەندیەدا مقاومەی ئیسلامی ئاماژەی بەوەداوە کە هێزه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی موشه‌كه‌وه‌ بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان لە كێڵگه‌ی نه‌وتی كۆنیكۆ له‌ سوریا كردۆته‌ ئامانج.



PM:06:42:23/11/2023