ئاشکرابوو ئەلڤێز چەند ساڵ زیندانی دەکرێت

دانی ئەلڤێزی  بەرازیلی بەهۆی 'دەستدرێژی سێکسی' بۆ سەر ژنێک لە  یانەیەکی شەوانە لە ئیسپانیا، ئەگەری سزایەکی قورسی  هەیە، لە کاتێکدا داواکارانی گشتی پاڵپشتی سزای زیندانیکردن دەکەن بۆ ئەستێرەی پێشووی بەرازیلی و تەمەن 40ساڵ بۆ 10 ساڵ.

 دانی ئەلڤێس ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و بەڕازیل ئەگەر تاوانبار بێت بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنێک لە یانەیەکی شەوانەدا، ئەگەری هەیە 9 ساڵ زیندانی بکرێت.

 ئاژانسی هەواڵی EFE ڕایگەیاندووە، داواکارانی گشتی پاڵپشتی ئەو سزایە دەکەن، لەگەڵ 130 هەزار پاوەند وەک قەرەبووکردنەوە و 10 ساڵ سزای زیندانی ، دوای ئەوەی دواجار دۆسیەکە گەیشتە قۆناغی دادگاییکردن لە ئیسپانیا.

 
 ئەلڤێسی تەمەن 40 ساڵ، لە 20ی مانگی 1ی2023 دەستگیرکرا و لە زیندانێکی دەرەوەی بەرشەلۆنە ڕاگیراوە.  بەرگریکاری پێشووی یانەکانی سێڤییا و یۆڤانتۆس و پاریس سانجێرمان ڕەتیدەکاتەوە هیچ هەڵەیەکی کردبێت و بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە ڕێککەوتن بووە.

سەرەتای ئەم مانگە بڕیاردرا دادگایی بکرێت دوای ئەوەی لە چوار بۆنەدا ئیفادەکەی گۆڕیوە.

 ئەلڤێس لە مانگی یەکدا لەلایەن دادوەرەکانەوە ڕەتکرایەوە بە کەفالەت ئازاد بکرێت، دوای دەستگیرکردنی بەهۆی ئەو دەستدرێژییە سێکسییەی کە گوایە لە حەمامی یانە شەوانەکەی سوتۆن لە بەرشەلۆنە لە 30ی کانوونی دووەمدا ئەنجامدراوە.

 دانی ئەلڤێسی بەرگریکاری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و بەڕازیل ئەگەر لە دادگاییکردنی داهاتوودا بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنێک تاوانبار بکرێت، ئەگەری هەیە نۆ ساڵ زیندانی بکرێت

 یاریزانە تەمەن 40 ساڵەکە لە مۆندیالی ساڵی ڕابردوودا یاری بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل کردووە، لە دوای دەستگیرکردنی لە مانگی یەکەوە لە زیندانێکی نزیک لە بەرشەلۆنە ڕاگیراوە.


PM:07:28:23/11/2023