هێرشی زەمینی دەکرێتە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ئەنبار

کەمێک بەر لە ئێستا بە چەکی قورس و سووک هێرشی زەمینی کراوەتە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ئەنبار و قووربانی لێکەوتەوە.

گروپێکی سەر بە مقاومەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە هێرشی زەمینییەکەی رایگەیاند" چەند چەکدارێکیان بە  RPG هێرشیان کردووەتە سەر قولـلەکانی بنکە سەربازییەکە و شەڕە تەقە لەنێوان هێزەکانیان و هێزەکانی نێو بنکەکە روویداوە، جگە لەوەش چەندین گوللـە هاوەن و چەکی سووک و قورسیان لە هێرشەکەدا بەکارهێناوە".
 
هەروەها رایگەیاندووە" لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی (جەعفەر سادق ئەحمەد تائی) لەکاتی رووبەڕووبونەوەی لەگەڵ هێزەکانی پیادەی ئەمریکا کوژراوە".

هاوکات ئاماژەی بە کوژرانی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیش کردووە.
 
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکانی ئەو راگەیێندراوە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و حکومەتی عێراقیش پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام هێرشی زەمینی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد زۆر بە دەگمەن روویداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەم گروپە ئەمڕۆ سێجار لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەریر.
 



PM:09:32:23/11/2023