ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت" هه‌فته‌ی داهاتوو حكومه‌تی فیدراڵی ده‌ست به ناردنی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌كات".
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ڕایگەیاندووە" به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی كراوه، له ئێستادا رێكاره‌كانی ناردنی دوایین بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له به‌غدا ده‌ستیپێكردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ته‌واوكردنی رێكاره ئیداری و داراییه‌كان، چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه كه ده‌كاته (٢٦ و ٢٧)ی ئه‌م مانگه حكومه‌تی فیدراڵی ده‌ست به ناردنی (٧٠٠) ملیار دیناره‌كه بكات.
كاروان یاروه‌یس ڕوونیشکردەوە، هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی رابردوو، حكومه‌تی عێراق پاره‌كه به سێ قۆناغی جیا ده‌خاته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی تاوه‌كو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكرێت.
سه‌باره‌ت به مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ، كاروان یاروه‌یس دەڵێت" پێویسته رێكه‌وتنێكی نوێ له نێوان هه‌ولێر و به‌غداد بكرێت و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقیش له‌وباره‌یه‌وه بڕیارێك ده‌ربكات".