ئه‌مڕۆ كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم رایگه‌یاند" وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق هه‌ستاوه به پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كۆمپانیاكه".
به‌یانی ئه‌مڕۆ شەممە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم ئاشكرای كرد" كۆمسیۆنی پەیوەندییەکان و راگه‌یاندنی حكومه‌تی عێراق هه‌ستاوه به فه‌رمانكردن به پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كۆڕه‌ك، هه‌رچه‌نده به‌ڵێنیاندابوو كه كێشه‌كه كۆتایی دێت".
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم راشیگەیاند" یه‌كێك له‌و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیانه‌ی كه كاری ریكلامی بازرگانی بۆ كۆڕه‌ك تیلیكۆم ده‌كات ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه پێویسته ریكلامه‌كانی بوه‌ستێنێت".
به‌پێی به‌یاننامه‌ی كۆمسیۆنی پەیوەندییەکان و راگه‌یاندنی حكومه‌تی عێراق" كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم له به‌رواری ٣٠ ئابی ٢٠٢٣ەوە مۆڵه‌تی كاركردنی به‌سه‌رچووه و چه‌ندین كێشه‌ی دارایی و ته‌كنیكی هه‌یه، تاوه‌كو قه‌رزه‌كانی نه‌داته‌وه و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر نه‌كات سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریدا به‌رده‌وام ده‌بێت".
رۆژی چوارشه‌ممه ١ی تشرینی دووه‌م، كۆمسیۆنی پەیوەندییەکان و راگه‌یاندنی حكومه‌تی عێراق له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی هه‌ردوو كۆمپانیای ئاسیا سێڵ و ئه‌سیری كرد رایگه‌یاند "به‌پێی یاسای ژماره ٦٥ی ساڵی ٢٠٠٤ تایبه‌ت به مۆڵه‌تپێدانی كۆمپانیاكان فه‌رمانتان پێده‌كه‌ین ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم بوه‌ستێنن” له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆڕه‌ك تیلیكۆم له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی تری په‌یوه‌ندی وه‌ستاون له‌ناوخۆی عێراقدا.
کۆڕەک تلیکۆم کۆمپانیایەکی سنووردارە بە پێدانی خزمەتگوزاری بێ تەل و تۆڕی تەلەفۆن، لە ساڵی ٢٠٠٠ لە کوردستان دامەزراوە، خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ سیروان مستەفا بارزانیی بە هاوبەشی لەگەڵ فرانس تیلیکۆمی فەڕەنسی کە لە هەموو ناوچەکانی عێراق تۆڕی هەیە. بنکەی سەرەکی کۆمپانیاکە دەکەوێتە سەیرانگای سەڵاحەدینی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ چەندین لق لە شارەکانی دیکە.