لە قەزای زاخۆ تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

ئەمشەو دووشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە گەراجی ئۆتۆمبێلێکدا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (٩:٢٠) خولەکی ئەمشەو تەرمی هاوڵاتییەک لە ناو ژورێکی پارکێکی راوەستانی ئۆتۆمبێل لە گەڕەکی رکاڤایە دۆزرایەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییە ناوی (ع، ح، ب)ە، هیچ ئاسەوارێکی لێدان و ئەشکەنجە لەسەر تەرمەکەی نەبووە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی زاخۆ گواستراوەتەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری ڕووداوەکە کراوەتەوە.

تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی رووداوەكەوە بڵاونەكراوەتەوە و و لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە دەستپێکردووە. 


PM:11:07:27/11/2023