لە کاتی ئەنجامی هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی هەولێر شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان کاندیدەکاندا روودەدات.
بە پێی زانیارییەکان دوینێ پێنجشەممە لەکاتی هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی لە هەلێر بە گومانی ساختەکاری شەڕ و دەمەقاڵێ لە ناو کاندیدەکاندا روویداوە و هێزە ئەمنییەکان کەوتوونەتە بەین و نێوەندگیریان کردووە.
تا ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ژووری بازرگانی سلێمانی راگەیەندراوە و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ماون.
دوینێ پێنجشەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی دوای ١٧ ساڵ ٢٠٢٣ لە یەک کاتدا، لە کاتژمێر ٨ بەیانییەوە لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی کارگێری ژووری بازرگانی دەستیپێکرد و تا کاتژمێر٥ی ئێوارە بەردەوام بوو.
له ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ١١ هه‌زار و ٥٦٥ ده‌نگده‌رمان هه‌بوو و ٤٢ سندوق دانراون ٣٣ كاندیدیش بوون.
له ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ٩ هه‌زار و ٦١٧ ده‌نگده‌ر ، ٢٠ سندوق هەبوون و ٢٦ كاندید و ١٣ كورسی ئه‌نجومه‌نیش هه‌بوو.
له ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی دهۆك و حه‌وت هه‌زار و ٧٠٠ ده‌نگده‌ر و ٣٠ سندوق و ١٧ كاندید و ١١ كورسی ئه‌نجومه‌نیش هه‌بوو.
له پارێزگای ههڵەبجهش ٨٠٢ ده‌نگده‌ر و سێ سندوق و ١٠ كاندید و ژماره‌ی كورسیه‌كانیش ٩ كورسی بوون.