بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەولێر بۆردوومان کرا

بنکەی سەربازی ئەمریکا لەهەولێر لە لایەن مقاومەی ئیسلامی کرایە ئامانج.

شەوی رابڕدوو بە درۆن هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە فڕوکاخانەی هەولێر و گروپی ( مقاومەی ئیسلامی) هێرشەکەی لە ئەستۆی خۆی گرت.

گروپی مقاومەی ئیسلامی ڕایگەیاند" بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە فرۆکەخانەی هەولێر".

هەروەها دەڵێت" لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە ئیسرائیل دژی گەلەکەمان لە غەززە ئەنجامی دا، هێزەکانمان بنکەی ئەمەریکایان لە فڕۆکەخانەی هەولێر کردە ئامانج".

مقاومەی ئیسلامی ڕایگەیاندووە" بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشەکەیان ئەنجامداوە و ڕاستەوخۆ ئامانجەکەیان پێکاوە".

تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی لە هەرێمی کوردستان هێچ زانیارییەکان ئاشکرا نەکردووە سەبارەت بەو هێرشە.



AM:09:13:03/12/2023