"لەم هەفتەیەدا بەغداد ٧٠٠ ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت"

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت" بڕیارە لەم هەفتەیەدا بەغداد ٧٠٠ ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت". 

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێكدا بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە" ناردنی كۆتا ٧٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بڕیاری لەبارەوە دراوە و هیچ گرفتێكی نییە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا رەوانە بكرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناردنی كۆتا ٧٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە و وەزیری دارایی عێراق ناتوانێت رایبگرێت، بەڵام تائێستا هۆكاری دواكەوتنی ناردنی ئەو ٧٠٠ ملیار دینارە ئاشكرانەكراوە.



PM:06:36:03/12/2023