سەبارەت بە سەربڕینی سەگ و بەکارهێنانی لە چێشتخانەیەک لە هەولێر ڕوونکردنەوە دەدرێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، تۆڵە مەهدی خۆشناو بەڕێوبەری ناحیەی بەحرکە، رایگەیاند، "ماڵێک لە بەحرکە ئاسایشی ئاگادارکردووهتەوە، لهوهی دراوسێیەکی سووریان هەیە و سەری سەگێکی سەربڕدراویان لای ئهو ماڵه بینیووە و راستەوخۆ ئاسایش گەیشتوونەتە ئەو ماڵە سوورییە و تۆمەتباریان دەستگیركردووه".
بەڕێوەبەری ناحیەی بەحركە وتیشی: "تۆمەتبار لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و بە گوتەی تۆمەتبارهكه فاڵچییەک پێیگوتووە ئەو کارە ئەنجام بدات بە مەبەستی سیحرکردن، بەڵام تاکو ئێستا بابهتهكه روون نییە و لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە بەردەوامن".
هاوسەری تۆماتبارەکە رایگەیاند، "دوای سێ ساڵ زەواج لەگەڵ هاوسەرەکەم نەمتوانیوە منداڵمان ببێت، بۆیە فاڵچییەک لە سوریا پێیوتووین کە سەگ سەرببڕین و هاوسەرەکەم ئەم کارەی ئەنجام داوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ئیمە نەمان گەیاندووە بە چێشتخانەکان و لە ڕاستیدا هاوسەرەکەم ئاسنگەرە نەک قەساب".
سەبارەت بە سەربڕینی سەگ و بەکارهێنانی لە چێشتخانە تۆڵە مەهدی باسی لەوەشکرد ئەم بابەتە بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە.