سزای 4 ساڵ زیندانیکردن لە دۆسیەی بوکەڵەی هاوشێوەی ڤینیسیۆس دەرکرا

داواکاری گشتی ئیسپانیا ئەمڕۆ، سێشەممە، سزای 4 ساڵ زیندانیکردنی بۆ 4 هاندەر دەرکرد،ئەمەش لە دۆسیەیەکی تاوانی ڕق و کینەدا کە دوای ئەوەی ئەو هاندەرانە بووکەڵەیەکی ڕەش کە جلوبەرگی ڤینیسیۆس جونیۆری باڵی یانەی ڕیاڵ مەدریدی لەبەردا بوو دروستکرد،ئەمەش لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو لەسەر پردێک هەڵواسرا.

 لافیتەیەک کە لەسەری نووسرابوو "مەدرید ڕقی لە ڕیال مەدرید دەبێتەوە" شانبەشانی بووکە شووشەیەکی ڕەش  دەرکەوت کە کۆپی درێسی ژمارە ٢٠ی ڤینیسیۆسی لەبەردا بوو کە لەسەر پردێک لە نزیک گۆڕەپانی مەشقەکانی یانەکە هەڵواسرابوو پێش یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید.

 داواکاری گشتی ئیسپانیا ڕایگەیاند - 4 هاندەر" کە پشتگیری ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات، تۆمەتبار کردووە بە ئاراستەکردن و  هەڕەشەکردن لە ڤینیسیۆس، هەروەها پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکان.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چوار کەسە "نیشانەیەکی بێ دوو دڵی بێڕێزیکردنیان بە ڕەنگی پێستی قوربانییەکە و هەوڵدان بۆ تێکدانی سەلامەتی و تەندروستی دەروونیی" نیشانداوە.

 هەروەها داواکاری گشتی داوای قەرەبووی هاوبەشی کرد بە بڕی ٦ هەزار یۆرۆ وەک بەرپرسیارێتی مەدەنی لەبەرامبەر ئەو زیانە ئەخلاقییەی بە یاریزانەکەیان گەیاندووە.

 



AM:12:47:06/12/2023