جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد

جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار.
 
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە" بنکە سەربازیی عەین ئەسەد بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردومانکراوە".

لەمبارەیەوە مقاومەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند" وەک وەڵامێک بۆ ئەو تاوانانەی دوژمن دەیکەنە سەر خەڵکمان لە غەززە، بنکە سەربازییەکەمان بۆردومانکرد و بنکەکەمان پێکاوە".

ئەمە چەندەمین جارە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو، بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردومان دەکرێت.

پێشتریش مقاومەی ئیسلامی لە عێراق بڵاویکردەوە" پێنج چەکداریان رۆژی یەکشەممەی رابردوو بەهۆی هێرشێکی ئەمریکا لە کەرکووک کوژران".

لە مانگی ڕابردووه‌وه‌ تا ئێستا نزیکەی ٨٠ جار هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سووریا و هه‌رێمی كوردستان.



PM:10:22:06/12/2023