تەرمی هاوڵاتییەک لە نزیك تونێلی شارۆچكەی پیرمام دۆزرایەوە، بەڵام تائێستا ناسنامەی قوربانییەکە ئاشکرانەکراوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، درەنگانی شەوی ڕابردوو تەرمی هاوڵاتییەک لە ڕەگەزی (نێر) لە نزیك تونێلی (پیرمام - کۆڕێ)دۆزرایەوە کە هیچ ئاسەوارێكی لێدان و فیشەك بە جەستەیەوە نەبووە.
دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنی ڕووداوەكە تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری هەولێر كرا، بەهۆی ئەوەی قوربانییەکە ناسنامەى پێ نەبووە، تا ئێستا ناسنامە و زانیاری لەبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.