دژی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان هاوڵاتیانی سنووری قەزای رەواندز گردبوونەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە دانیشتوانی دۆڵی ئاکۆیانی سنووری قەزای ڕەواند دژی نەبوونی ئاو و خزمەتگوزاری گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. 

ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی دۆڵی ئاکۆیانی سنووری قەزای رەواندز سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و ئاوی خواردنەوە گردبوونەوە و داوا دەکەن کێشەی نەبوونی ئاویان بۆ چارەسەربکرێت. 

هاوڵاتییانی ناڕازی دۆڵی ئاکۆیانی سەر بە قەزای ڕەواندز ئاماژە بەوە دەکەن، بەهۆی ئەوەی حكومەت پارەی كۆمپانیاكانی ئاو نادات، تەنکەرەکانی گواستنەوەی ئاو ماوەی دوو هەفتەیە ئاو بۆ ناوچەكە نانێرن و سەرجەم دانیشتوانەکەی بێ ئاون.

ئاماژە بەوەش دەکەن، سەردانی قائیمقای ناوچەکەیان كردووە، بەڵام كێشەكەیان چارەسەر نەكراوە و وەڵامی داواکارییەکانیان نەداوەتەوە. 


PM:02:27:07/12/2023