ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو پیاوێکی ئایینی شیعە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا لە باکووری بەغدای پایتەختی عێراق کوژرا.
لەوبارەیەوە سهرچاوهیهكی ئهمنی لە بەغداد بە ئاژانسی (شەفەق نیوزی) ڕاگەیاندووە" چهكدارهكان لهسهر ماتۆڕسكیلێكهوه له نزیك پردی ههڵواسراوی باكوری بهغداد دهستڕێژی گوللـهیان له ئۆتۆمبێلێكی تاهۆ كرد كه كهسایهتییهكی ئاینی شیعهكانی تێدابووە، ئەمەش بووەتە هۆی دەستبەجێ گیان لەدەستدانی و هێرشبەرەکانیش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون".
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزێکی ئەمنی چووەتە شوێنی ڕووداوەکە و قوربانییەکەیان گواستووەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، هەروەها لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو کەسەی لەناو ئۆتومبێلەكەیدا گیانی لەدەستداوە ناوی (فازڵ عەبدول حسێن محمد یونس مرسومی)یە و ساڵی (١٩٦٧) لە دایکبووە و نیشتەجێی بەغداد بووە، دامەزرێنەری حزبی داعی ربانی عێراق بووە، جگە لەو سێ کەسی دیکەش لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندارە.