ڤیدیۆ .. شەڕێکی قورس لەسەر چیای مەتین لە نێوان گەریلا و سوپای تورک دەستیپێکرد

ئەمشەو ٧ ی کانونی یەکەم لەسەر چیای مەتین لە ناوچەی بادینان شەڕێکی قورس لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیادا روویداو زانیاریە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ هێرشی گەریلاکان دەکەن بۆ سەر سەربازگەیەکەی تورکیا لەسەر چیاکە.

ئەو شەڕە لە بەرزایەکانی گوندی سگێرێ لە زنجیرەی چیای مەتین لە سنۆری قەزای ئامێدی دەستپێکرد بەپێ زانیاریەکان شەرەکە ماوەی نیو کاتژمێرە دەستیپێکردوە و بەردەوامە. 

درەنگانێکی شەوی رابردوو لە هەمان شوێن شەر و پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە روویدا و بۆ ماوەی ٤٠ خوولەك بەردەوام بوو.

ماوەی دوو ساڵە چیای ستراتیژی مەتین بۆتە جێگای رووبەڕووبوونەوەی قورسی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورک، ئەمەش دوای ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنگ دێت کە سوپای تورکیا لەو دەڤەرە دەستیپێکردو دوو سەربازگەی نوێی لەو چیایە جێگریکرد، لە بەشێکی چیاکەش گەریلاکانی پەکەکە تیایدا جێگرین و لە هەندێک شوێنێیش بە گرووپی بچووک بچووک گەریلا ناوبەناو هێرشدەکەنە سەر سووپای تورکیا.



PM:09:57:07/12/2023