بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغداد کەوتە بەر هێرشی مووشەکی.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوە لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد بیستراوە و لە ناو باڵەخانەکەدا ئاگادارکەرەوە چالاککراوە.
زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەوروبەری باڵیۆزخانەکە بە ژمارەیەک مووشەک کراوەتە ئامانج.
تا ئێستا باڵیۆزخانەی ئەمریکا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
لە ڕۆژی ١٧ی مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا (٧٨) جار هێرشكراوهته سهر بنكه سهربازییهكانی ئهمریكا له عێراق و سووریا و ههرێمی كوردستان.
لەم لینکەوە ڤیدیۆکەی ببینە