سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد رایدەگەیەنێت" به ئامانجگرتنی نوێنه‌رایه‌تیه دیپلۆماسیه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكرێت".
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانى عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند" سه‌رجه‌م فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان راسپێردراون، به‌دواداچونی ورد بۆ ئاڕاسته‌كردنی موشه‌ك به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌ستگیربكه‌ن و روبه‌ڕوی دادگایان بكه‌نه‌وه".
سودانی دەشڵێت" به ئامانجگرتنی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت ڕه‌وا بێت و له هیچ بارودۆخێكدا قبوڵ ناكرێت، به‌بێ گوێدانه ئه‌و تۆمه‌ت و وه‌همانه‌ی له پشت ئه‌و كاره شه‌رمه‌زاریانه‌ن".
ڕاشیگەیاندووە" ئەنجامدەرانی ئەم هێرشانە سووکایەتی بە عێراق و سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەکەن و ئەم گرووپە بێ ئیدارە و بێ یاسایانە بە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی عێراق ناکەن، هەروەها ڕەنگدانەوەی ئەو بڕیارە نیشتمانییە عێراقییە نین کە حكومه‌ت له چه‌ندین بۆنه‌ی فه‌رمیدا ده‌ریبڕیووە".
محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌شڵێت" تێكدانی سه‌قامگیری عێراق و خراپ به‌كارهێنانی ئاسایشی ناوخۆ و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ناوبانگی سیاسی عێراق و به ئامانجگرتنی شوێنه ئارامه‌كان كه به هێزی یاسا و گومرگ و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پارێزراون، كرده‌وه‌ی تیرۆرن و هێزه ئه‌منییه‌كانمان و ده‌زگا حكومی و جێبه‌جێكاره‌كان، هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی لێهاتوی و ئه‌ركی خۆیان، به‌رده‌وام ده‌بن له پاراستنی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان، پاراستنی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پابه‌ندبوون به ده‌سته‌به‌ركردنیان، گروپه خراپه‌كاره‌كان جگه له لێپێچینه‌وه و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه هیچی دیكه نادۆزنه‌وه له به‌رگریكردن له سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عێراق كه له ڕێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی قوربانیدانی گه‌وره‌وه به‌ده‌ست هاتووە".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەخت کەوتە بەر هێرشی مووشەکی.
دواتر نووسینگەی وتەبێژی فەرمی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پایتەختی عێراق دووپاتی کردەوە کە به دوو موشه‌ك هێرشكراوەتە سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌كان هێشتا به‌رده‌وامن.