شاسوار عەبولواحید: حکومەت پارە بۆ هەمووشتێک وەردەگرێت، بەڵام خزمەتگوزاری خراپە

لەبارەی رووداوەکەی ئەمشەوی سۆرانەوە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هاوخەمی ڕاگەیاند ووتی"بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان رۆژانە خەڵکانێک بە هۆی رووداوی هاتوچۆ، سوتان، کوشتن، چەندین روداوی تر گیان لەدەست دەدەن، کە بەشێکیان سروشتین و لەهەموو دونیادا هەن".



دەقی ڕاگەیاندراوەکە:


شاسوار عەبولواحید: پارە بۆ هەمووشتێک وەردەگرێت، بەڵام خزمەتگوزاری خراپە
 هاوخەمتانین سۆران 

خەمبارو دڵگرانم بەو ڕووداوە دڵتەزێنەی شاری سۆرانی خۆشەویست، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمشەوی شاری سۆران دەکەم لەخودای گەورە داواکارم شیفای برینداران بدات و گیان لە دەستداوانیش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان رۆژانە خەڵکانێک بە هۆی رووداوی هاتوچۆ، سوتان، کوشتن، چەندین روداوی تر گیان لەدەست دەدەن، کە بەشێکیان سروشتین و لەهەموو دونیادا هەن، بەڵام بەشێکی تریان پەیوەستن بە خراپی خزمەتگوزاری و ئیدارەدانەوە لەم هەرێمە. حکومەتێکمان هەیە پارە بۆ هەمو شت وەردەگرێت، بەڵام نە خزمەتگوزاری، نە بەرێوەبردنی باش پێشکەش ناکات. 

شاسوار عەبدولواحید - سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ


AM:12:09:09/12/2023