کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەكەش بەیانی دەست بە دابەسکردنی مووچەی مانگی ٩ دەکرێت.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات و ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.